بەشێکی دیکەی تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2024-07-16

دووکاندارانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەهۆی سووتانی دووکانەکانیان زیانی زۆریان بەرکەوتووە - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەشێکی دیکەی تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و کەرکووکیان دەستگیر کرد، "پلانی سووتاندنی شوێنی دیکەیان لە عێراق و وڵاتانی دیکەش هەبووە".
وێنە گەورەکە: بەشێکی دیکەی لەوانەی دەستیان هەبووە لە ئاگركەوتنەوەكانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و پلانیان هەبووە شوێنی دیکەش بسووتێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: "دەزگای هەواڵگری تۆڕێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانیان دەستگیرکرد کە پلانی سووتاندنی زەوی کشتوکاڵییان داڕشتووە لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی میقداد میری، ئەو تۆمەتبارانە دانیان بەوە ناوە کە کردەوەی سووتاندنیان لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمەتباران ماددەیەکیان بەکارهێناوە دوای چەند کاتژمێرێک لە دانانی لە شوێنی مەبەست ئاگر دەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان