لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایدەگەیێنێت، ئەکرەم ساڵح لەکاتی ڕۆیشتنی بۆ ئەرکی فەرمی ڕۆژانەی خۆی لە شاری کەلار، ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنراوەتەوە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە "تیرۆرستیە" بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-07-2024، ئۆتۆمبێلەکەی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە کەلار تەقییەوە، خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی بەسووکی بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند:"ئێمە لەکاتێکدا بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستیە دەکەین کە هەڤاڵانی پارتیمان کراونەتە ئامانج، داوامان لە دامودەزگاکانی سنوورەکەیە لێکۆڵینەوەی جددی لەو کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆرستیە بکەن و ئەنجامدەرانی بۆ پارتیمان و ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکەن".
زانیاریی زیاتر: ئەو جۆرە کارە تێکدەرانە کاریگەری دەبێت بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجگرتنی هەڤاڵان و کادیرانی پارتیمان لە لایەن هەر لایەن و گروپێکەوە بێت قبوڵکراو نییە و ڕێگا نادەین تێکدەران بە مەرامەکانیان بگەن". مەکتەبی سیاسییی پارتی ئەمەی گوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 چرکە لەمەوپێش
یەکەمین لووتکەی ڕووسی-عەرەبی ئەنجام دەدرێت
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی پاس و تاکسی ئاگادار دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
مەسعود پزیشکیان: ئێران لە هەڕەشەی ئەمریکا ناترسێت
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕێکارەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست خێراتر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 ئایار
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
16 ئایار
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
15 ئایار
ترەمپ سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی لە ئەبوزەبی کرد
15 ئایار
کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەبەخشرێن
15 ئایار
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی پاس و تاکسی ئاگادار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕێکارەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست خێراتر دەکرێن
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ لە خنکانی دوو کارمەندی بەرگریی شارستانی دەکۆلێتەوە