
دیمەنێک لە دوو شەددەی 10 هەزاری و 25 هەزار دیناری، لەگەڵ وێنەی دوو کارمەندی ئەمنی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری کورتهێنانی مووچەی هێزە ئەمنییەکان پڕدەکاتەوە و هیچ مووچەخۆرێک نامێنێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچە وەرنەگرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 676 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی نارد، بەڵام زیاتر لە 26 ملیار دیناری کەم بوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "هێشتا هۆکاری نەناردنی 26 ملیارەکە دیارنییە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و پێویستە بە خشتە بۆمان ڕوون بکەنەوە مووچەی کێ و بە چ هۆکارێک نەنێردراوە".
زانیاریی زیاتر: تاوەکو لە بەغداوە پارەکە دەنێردرێت وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کورتهێنانەکە پڕدەکاتەوە بۆ ئەوەی پارەکە بەشی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بکات.
ئەمەش بزانە: سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت و لە ماوەی دوو ڕۆژدا تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز