
عەلاهییەکان- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای بەسڕە دوو سەرکردەی باڵای گرووپی "قوربانییەکان" یاخود "عەلاهەییەکان" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگاکەوە دەستگیرکران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە ناوەندی پارێزگای بەسڕە توانرا دوو سەرکردەی باڵای گرووپێکی قەدەغەکراو دەستگیر بکرێن.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی چوار ئەندامی گرووپی "توندڕەوی عەلاهی" لە قەزای نوعمانیە لە پارێزگای واست ڕاگەیاند کە پلانی کوشتنی قوربانییەکیان دانابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەلاهییەکان گرووپێکی "تووندڕەو"ـی شیعەن، بەوە ناسراون ئەندامانی خۆیان و خەڵکی دیکەش دەکەنە قوربانی "لەپێناو خودا".
گۆشەیەكی دیكە: ڕۆژی 29ی حوەزیران دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی 31 گەنجی خوار تەمەن 23 ساڵانی ڕاگەیاند، كە سەر بە گرووپێک بوون بە ناوی "قوربانییەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا