بە هۆی مێشوولەوە تایەکی مەترسیدار لە پێنج پارێزگای ئێران بڵاودەبێتەوە
- تەندروستی
- 18 تەممووز

وێنەی مێشوولەکە- میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، تایەک لە ڕێگەی مێشوولەوە لە پێنج پارێزگای ئێران بڵاوبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: مێشوولەی Aedes aegypti، بە مێشوولەی تای زەرد یاخود میسری ناسراوە، ڤایرۆسی تای زەرد و خوێنبەربوون دەگوازێتەوە و لە ئەفریقا سەرچاوەی گرتووە، دواتر لە سەرانسەری ناوچە گەرمەکاندا بڵاوبووەتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: حوسێن فەرشیدی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران پشتڕاستی کردەوە، مێشوولەی Aedes aegypti هەڵگری تایەکی مەترسیدار و گوازراوەیە، لە پێنج پارێزگای ئێران پشتراستکراوەتەوە و ئێستا لە 40 شاری ئێران بڵاوبووەتەوە، هەروەها ئەو مێشوولانەی لە باشوور دۆزراونەتەوە خێراتر لە مێشوولەکانی باکوور بڵاودەبنەوە.
لە لایەکی دیکەوە: شەهنام عەرشی، سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنی نەخۆشییە درمیەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لەوانەیە مێشوولەکە ببێتە هۆی چوار نەخۆشی: خوێنبەربوون، تای زەرد، چیکۆنگونیا و زیکا، تا ئێستاش هیچ ڤاکسینێک بۆ هیچ کام لەم نەخۆشیانە نییە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان