ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، ئەوانەی ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی یەکەم بوون لەو قوتابخانەن ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەیان جێبەجێ کردووە و بایکۆتیان نەکردبوو.
وێنە گەوەرەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجام و وردەکاریی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید گوتی: هەموو قوتابییە یەکەمەکان لە بەشی زانستی لە پارێزگای سلێمانین، بەڵام لەو قوتابخانەن کە لە 1-3-2024 تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم و لە 14-4-2024 تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمیان کردبوو.
بەراوردەکە بەمجۆرەیە: ساڵی ڕابردوو یەکەمەکەی هەرێمی کوردستان دووانیان لە پارێزگای سلێمانی و ئەوەی دیکەیان لە ئیدارەی گەرمیان بوو.
یەکەم لە دواناوەندی شەهید جەبار بە سیستمی خوێندنی ئینگلیزی لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی.
یەکەم لە ئامادەیی کۆلێژی سەڵاحەدینی ئەیوبی بە سیستمی ئینگلیزی لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی.
یەکەم قوتابخانەی شەهید ئارام بە سیستمی خوێندنی کوردی لە قوتابخانەی شەهید ئارام لە سلێمانی.
ئەمساڵ ئەنجامەکە بەمجۆرەیە: تەنیا سێ قوتابی کۆنمرەی 700 یان هێنابوو، هەرسێکیان کچ بوون و لە بەشی زانستی بوون:
یەکەم دیما هیوا عەلی محەممەد ئەمین لە ئامادەیی ڕەنگین لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی.
یەکەم ئاران لقمان حەمە غەریب حەمەسعید لە دواناوەندی شەهید جەبار بە سیستمی خوێندنی ئینگلیزی لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی.
یەکەم ئەژى دارا جلال ئەحمەد لە ئامادەیی سەڵاحەدینی ئەیوبی بە سیستمی ئینگلیزی.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 یان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت