
ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنوورییەکان ڕایدەگەیێنێ، لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن. تێبینی و گلەییەکانیشیان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت پڕوپاگەندەن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق داوای ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان بەپێی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2016 دەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان داوای هەموارکردنی یاساکە دەکات. یاساکە باس لەوە دەکات دەروازەکان لەڕووی کارگێڕی و ئەمنییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەڕێوەببرێن.
لێدوانی فەرمی: ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: کێشەکە ماوە و یەک کۆبوونەوە لەوبارەیەوە کراوە، کۆبوونەوەی داهاتوو هێشتا دیارنییە کەی دەکرێت.
خاڵی نەرێنی: ساماڵ عەبدولڕەحمان دەڵێت "بەغدا هیچی بەدەستەوە نییە و پڕوپاگەندە لەسەر دەروازەکان دەکات، ئەوانەی دەیڵێن ئێمە بەتەواوی ڕەتیان دەکەینەوە". پێشتر شاندی حکومەتی عێراق بە شاندی هەرێمی کوردستانیان گوتبوو دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان هەموو جۆرە بازرگانییەکی قاچاخیان تێدا دەکرێت و بوونەتە بەڵا و شەرمەزاری بۆ عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز