کۆبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی کەرکووک- وێنە؛ سۆسیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردییەکانی کەرکووک لە بارەگەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شارەکە کۆبوونەوە و لەسەر سێ خاڵ هاوهەڵوێست بوون.
وێنە گەورەکە: دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، چەند جارێک لایەنە کوردییەکانی کەرکووک کۆبوونەتەوە، بەڵام لەسەر ناوێک بۆ پارێزگاری کەرکووک ڕێکنەکەوتوون.
لێدوانی فەرمی: مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکرێت بەزووترین کات حکومەتی خۆجێیی پێکبهێنرێت، هاوکات حزبەکان کۆک بوون پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەوەند مەلا مەحموود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: "ئەم کۆبوونەوەیە بۆ باسکردنی هەندێک کێشەی نێو شاری کەرکووک و هاوهەڵوێست بوونی حزبەکان بوو".
زانیاریی زیاتر: "جارێ هیچ ناوێک پێشکەش نەکراوە، بەڵام پۆستی پارێزگار مافی یەکێتییە". سەبارەت بە پێشکەشکردنی ناوێک بۆ پارێزگاری کەرکووک، ڕەوەند مەلا مەحموود ئاماژەی بەمەدا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە