
بەڕێوەچوونی هەڵمی پشکنینی دەرمانخانەکانی کەسنەزان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی پشکنینیان بۆ هەموو دەرمانخانەکانی ناحیەی کەسنەزان کردووە، دەرکەوتووە دوو دەرمانخانە سەرپێچییان هەیە.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA چاودێری کوالێتی دەرمان دەکات و بەشێوازێکی پێشکەوتوو ستیکەری بۆ هەموو پاکەتی دەرمانێک داناوە و قەدەغەیە بێ ئەو ستییکەرە دەرمان بفرۆشرێت.
لێدوانی فەرمی: د.محەممەد ڕەشید، گوتەبێژی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 21-07-2024 تیمێک سەردانی هەموو دەرمانخانەکانی ناحیەی کەسنەزانی کردووە، دەرکەوت دوو دەرمانخانە دەرمانی بێ ستیکەر دەفرۆشن، دەستبەجێ داخران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ پشکنین بۆ 255 دەرمانخانە کراوە، لەو ژمارەیە 49 دەرمانخانە داخراون، هاوکات سێ کۆگا و 16 کۆمپانیای دەرمانیش داخراون.
باکگراوند: بەگوێرەی ئاماری سەندیکای دەرمانسازان، لە هەرێمی کوردستان زیارتر لە دوو هەزار دەرمانخانە تۆمارکراون، لە شاری هەولێر زیاتر لە 800 دەرمانخانە هەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز