
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو وردبینیکردن بۆ لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەستپێدەکەن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق 22ی هەموو مانگێک دەست بە پارەدارکردنی بانکەکان دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، دواتر ڕاستەوخۆ دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام دوو مانگە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ چوار و پێنجی مانگ دوادەکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنی یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. هەندێک پێگە بڵاویان کردووەتەوە بەهۆی هەبوونی هەندێ کێشەکە لیستەکە پەسەند نەکراوە و گەڕێنراوەتەوە هەولێر، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز هەواڵەکەی ڕەتکردەوە کە ڕاست بێت.
لێدوانی فەرمی: د.خەلیل دۆسکیی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "دوای دابەشکردنی مووچە لە عێراق، پرۆسەی وردبینیکردن و ڕێکارەکانی ناردنی پارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز