
کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
لیژنەی نەوت و وزە و وەزیری نەوت کۆبوونەوە، تەوەری سەرەکی هەڵوەستەبوو لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهان.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 485 ڕۆژە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە نێوان شاندی هەولێر و بەغدا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی بەدوادا نەهاتووە.
لێدوانی فەرمی: کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، چونکە ناکرێت عێراق تەنیا یەک دەروازەی (بەسرە) هەبێت بۆ هەناردەی نەوت لە ئەگەری دروستبوونی گرفت لە كەنداو و گەرووی هورمز زیانی ئابووری گەورە بەر ئابووری عێراق دەکەوێت".
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان چەند جارێک ئامادەیی خۆی بۆ هەناردەی نەوت دووپاتکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمپانیای سۆمۆ هیچ ڕێگە چارەیەکی بۆ وەرگرتنی نەدۆزیوەتەوە و تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتیش لەلایەن حکومەتی فیدڕالییەوە پەسەند نەکراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و وزە وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز