
کەسێک لە کاتی پشکنین بۆ پەرتووکەکان لە تاقیگە، سەرچاوە: دەزگای ئاسایش
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر 44 پەرتووکی ڕووپۆشکرا بە ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵدا دەگرێت.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە چەند وڵاتێکی دراوسێ زیادییان کردووە، بازرگانان دەیانەوێت هەرێمی کوردستان وەک شوێنی گواستنەوەی ئەو ماددانە بەکاربێنن، بەڵام بەردەوام دەستگیر دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی پێشوەختە، لە نزیک سلێمانی کەسێک لەلایەن دەزاگی ئاسایشی هەرێم دەستگیر دەکرێت کە 44 پەرتووکی چاپکراوی هاوشێوەی مەلزەمەی لابووە.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخاڵق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: یەکەمجارە ئەم شێوازە بەکاردەهێنرێت، کتێبەکان لە سنووری پێنجوێن هێنراون و ئەو کەسە دەیویست بیانگوازێتەوە بۆ بەریتانیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرتووکەکان ڕووپۆشکراون بە ماددەی (ئەمفیتامین-کریستاڵ) ئەو کەسە دەیوست بەو تەکنیکە بیگوازێتەوە، بەڵام بەگوێرەی ماددەی 26 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت