
ئاڤا نیوز
ڕووەکی شەکرۆکەی کوردستانی بۆ یەکەمجار وەک چارەسەری شێرپەنجەی هەناو لە ئوردن دەستنیشان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەدیل شاهر ئەلجونەیدی، قوتابی ماستەر لە بەشی دەرمانسازی لە فاکەڵتی زانستە پیشەییەکانی زانکۆی شاهانەی ئوردن، بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. سامان عەبدولڕەحمان، مامۆستای زانکۆی سلێمانی، ماستەرنامەیەکی لەبارەی ڕووەکی شەکرۆکەی کوردستانی (Echinops Shakrokii) کردووە و بە پلەی نایاب پەسندکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە توێژینەوەکەدا ڕووەکی شەکرۆکەی کوردستانی کە ساڵی 2019 تۆمارکراوە و لە زانکۆی هارڤارد بڵاوکراوەتەوە، وەک چارەسەری شێرپەنجەی هەناو و بەهێزکردنی بەرگریی لەش سەلمێنراوە.
لێدوانی فەرمی: پرۆفیسۆر د. سامان عەبدولڕەحمان، پسپۆڕی پۆلێنزانی ڕووەک بە ئاڤا نیوزی گوت، دەستنیشانکردنی ڕووەکەکە وەک چارەسەری شێرپەنجە دۆزینەوەیەکی گرنگە لە بواری پزیشکیدا و جێگای شانازییە بۆ کوردستان.
ئەمەش بزانە: ڕووەکی شەکرۆکە تامێکی شیرینی هەیە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەیە و لەو شوێنانە دەڕوێت کە ناکێڵرێت و ناکرێت بە کشتوکاڵ.
باکگراوند: شێرپەنجەی هەناو هەریەک لە شێرپەنجەکانی (گەدە، قۆلۆن، کۆم و ڕیخۆلە باریکە) دەگرێتەوە. تاوەکو ئێستا جگە لە نەشتەرگەری و چارەسەری کیمیایی هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران