
تووشبوویەکی شێرپەنجەی هەناو
ئاڤا نیوز
شێرپەنجەی هەناو پێکدێت لە شێرپەنجەکانی گەدە، قۆلۆن، کۆم و ڕیخۆڵە باریکە، کە زۆربەی نەخۆشییەکان لە سەرەتادا نیشانەکانیان دەرناکەوێت.
وێنە گەورەکە: تاکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ جۆرەکانی شێرپەنجەی هەناو نەدۆزراوەتەوە، بەڵام پزیشکانی پسپۆر دوو ڕێگای چارەسەر دەخەنەڕوو کە ئەگەر لە قۆناغی سەرەتادا بێت بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت، ئەگەر نا چارەسەری کیمیایی بۆ وەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: د. نەشوان یوحنان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو نیشانەی جۆرەکانی شێرپەنجەی هەناوی بۆ ئاڤا نیوز خستەڕوو، بریتین لە:
1- ئازاری سک.
2- سکچوونی ئاوی.
3- هێڵنج و ڕشانەوە.
4- سووربوونەوەی پێست.
5- هەستکردن بە لاوازی لەڕادەبەدەر یان ماندووبوون.
6- دابەزاندنی کێش بەبێ ئەوەی بە ئەنقەست ئەوە بکەیت.
7- زەردبوونی پێست و سپیبوونی چاو، کە بە زەردوویی ناسراوە.
8- بوونی خوێن لە پیساییدا و گۆڕانی ڕەنگەکەی بۆ سوور یان ڕەش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خواردنی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی سوور، دوورکەوتنەوە لە خواردنی خواردنە لە قوتوکراوەکان، زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڕیشاڵیان تێداییە، وەرزشکردنی بەردەوام، دوورکەوتنەوە لە خواردنە خێراکانی دەرەوە. دكتۆر نەشوان وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز