
هێمن لهۆنی، راوێژکار و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەریی و پەیوەندیییەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
داڤۆس 2024 کۆتاییهات: ئەمەش دەستکەوت و ئەنجامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان:
یەکەم: بەڕێز سەرۆکوەزیران کۆنسێپتی بەشداریکردنی هەرێمی کوردستانی لە داڤۆس گۆڕی، بەشێوەیەک کە تەنیا دیدارەکان سیاسی نەبن، لەکاتێکدا کۆڕبەندەکە ئابوورییە. بۆیە ئەمساڵ زیاتر لە 10 وەبەرهێنەر و سەرمایەداری گەورەی کورد لە شارە جیاوازەکان بەشێک بوون لە بەشداربووان.
دووەم: ماڵی کوردستان لە داڤۆس لەپاڵ وڵاتانی دیکە کرایەوە و بووە وێستگەیەکی گرنگ بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان و کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بۆئەوەی گفتوگۆی بازرگانی و بوونیادنان بکەن.
سێیەم: ماڵی کوردستان لە داڤۆس بووە سەکۆیەک بۆ پشتیوانیی لە وەبەرهێنان لە کوردستان، پێشاندانی دەرفەتەکان و ئاشناکردنی سەرمایەدارانی بیانی بە کوردستان.
چوارەم: ماڵی کوردستان لە داڤۆس نوێنەرایەتی عێراقیشی دەکرد، چونکە بەشداریکردنی عێراق لە داڤۆس کەمێک تازەیە و ڕەنگە ساڵی داهاتوو وەک ئێمە بکەن.
پێنجەم: لەمەودوا سەرمایەدارانی کوردستان بەشێک دەبن لە بڕیاردەرانی سیاسەتی ئابووری لە کوردستان و سیاسییەکان لەجیاتی ئەوان بڕیار نادەن.
شەشەم: خۆشبەختانە چوار گرێبەست و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا جیهانییەکان کراون، کە تەنیا یەکێکیان دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 1500 گەنجی کوردستان.
حەوتەم: لەگەڵ قەتەر نزیکبوونەوەی باش کراوە. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە داڤۆس رێککەوتوون بەم نزیکانە شاندێکی وەبەرهێنەرانی قەتەر بێنە هەولێر.
هەشتەم: لەگەڵ ئاژانسی وەبەرهێنانی قەتەریش لە ماڵی کوردستان رێککەوتنی سەرەتایی کراوە بۆ پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان، کە کاریگەری زۆر گەورەی دەبێ بۆ کوردستان و عێراق.
نۆیەم: لەگەڵ وەزیری ئابووریی عومان لێکتێگەیشتن کراوە بۆ دەستکردن بە دروستکردنی ئەنجوومەنێکی هاوبەش بۆ پیاوانی کاری هەردوولا.
دەیەم: ئەمساڵ دەرفەتێکی گەورەبوو کە جەنابی سەرۆکوەزیران راستەوخۆ سەرکردەکانی جیهان لە تاوانی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر ئاگاداربکاتەوە و هەڵوێستی تووند بنوێنن.
یانزەیەم: ساڵی داهاتوو باشتر بەشدار دەبین و هیچ هێرشێک نامانوەستێنێ لە پشتیوانیی ئاوەدانیی کوردستان و پێشکەوتن.
نەیاران دەبێ بزانن ئەو رۆژەی سەرمایەدارێکیان کردینە ئامانج و شەهیدیان کرد، هەر ئەو رۆژە دەیان سەرمایەداری کورد خەریکی پلانی بەرەوپێشبردنی کوردستان بوون لە ماڵی خۆیان لە گەورەترین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس.
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟