
دانیشتنی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ب ەسەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی لەبارەی کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، وێنە: نووسینگەی مەندەلاوی
ئاڤا نیوز
ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە، بەڵام زۆرینەی لایەنە کوردی و سوننییەکان بایکۆتیان کرد، بە پاساوی ئەوەی ترسیان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەیە.
چی ڕوودەدات: پەرلەمانتارانی شیعە نیگەران بوون لەو هەڵوێستەی پەرلەمانتارانی کورد و سوننە، لۆبییەکیان پێکهێنا و هەڕەشەی وەرگرتنی هەڵوێست و تۆڵەکردنەوە دەکەن.
هەڵوێستی شیعەکان: عەلا حەیدەری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی شیعە دەڵێت: بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ناکەن کە پشکی سوننەیە. هەروەها شکست بە هەر کۆبوونەوەیەکیش دەهێنن کە باسی بودجەی تێدا بکرێت و دەنگ بە هیچ بەشە بودجەیەک نادەن بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.
بۆچوونی بەرامبەر: شێروان دوو بەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: کورد و زۆرینەی لایەنە سوننییەکان مەترسی ڕاستەقینەیان هەیە لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.
چی لەبارەوە دەگوترێت: د. عەقیل عەباس، شرۆڤەکار لە واشنتن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، مەترسیی کورد و سوننە لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕەوایە، چونکە ماوەکانی ڕابردوو شاهێدی ئەوە دەدەن حکومەتی ناوەندی چۆن مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە.
بەگوتەی د. عەقیل، ئەو کاتەی کە نووری مالیکی سەرۆکوەزیران بوو چۆن هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان دەکرد، بەنیسبەت سوننەکانیشەوە دۆخەکە ڕوونە چۆنە گرووپە شیعە چەکدارەکان چییان بە شارە سوننەکان کردووە.
هاوکات مەشعان جبووری، کە یەکێکە لە سیاسییە دیارەکانی سوننە لە عێراق دەڵێت، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەستی پارێزراوبوون دەدات بە کورد و سوننە، لەکاتێکدا هاوسەنگی لە دەسەڵات لە عێراق نەماوە، لایەنە شیعەکان پێناسی تاکە لایەنێکیان سەپاندووە بەسەر دەوڵەتدا و کەمتەرخەمی دەکەن لە پێکهێنانی هەندێک دامەزراوەی ناوەندیدا کە دەستوور بڕیاری لەسەر داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات