فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی ئاڤا میدیا لە ماوەی ڕابردوودا دووجار بەدواداچوونی بۆ پرسی تەواونەکردنی کرد، کێشەی پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژینی هەولێر، کە زیاتر لە ساڵێک بوو کارکردن تێیدا وەستابوو، چارەسەر کرا و بەڵێندەر دەستبەکار بووەوە.

چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی دووسایدی گەڕەکی ژین بریتییە لە دروستکردنی شەقامێکی دووساید کە ڕێگای دارەتوو بە گەڕەکی ژینەوە دەبەستێتەوە. درێژیی شەقامەکە دوو کیلۆمەتر و نیوە و بە گوژمەی دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "کێشەی پڕۆژەی دووسایدی گەڕەکی ژین کە زیاتر لە ساڵێک بوو وەستابوو، چارەسەر کراوە و ئەمڕۆ بەڵێندەرەکە دەستی بە کارەکانی کردەوە."

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە "کارکردن لە پڕۆژەکە تاوەکو قیرتاوکردنی شەقامەکە بەردەوام دەبێت و ناوەستێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ