ڕاپۆرت

داعش پشێوی سووریا دەقۆزێتەوە و بەغدا داوا لە ئەمریکا دەکات کشانەوەیان لە عێراق هێواش بکەنەوە

بەپێی ڕاپۆرتێک، ڕێکخراوی داعش سوود لەو پشێوییە وەردەگرێت کە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا دروست بووە و دەستی کردووە بە چالاککردنەوەی شانەکانی لە عێراق و سووریا. بەرپرسێکی ئەمریکاش پشتڕاستی دەکاتەوە بەغدا بە شێوەیەکی نافەرمی داوای لە واشنتن کردووە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق هێواش بکاتەوە