
کارکردن لە ماڵەوە- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
توێژەران ڕایانگەیاند، ئەو کارمەندانەی لە ماڵەوە کاردەکەن، کەمتر بیرۆکەی داهێنەرانەیان بۆ دێتە پێشەوە بە بەراورد بە هاوکارەکانیان کە هەمیشە لە ئۆفیسدا کاردەکەن.
وێنە گەورەکە: لە توێژینەوەیەکی ئابووریناسانی زانکۆی ئێسێکس و زانکۆی شیکاگۆدا دەرکەوتووە، ئەو کارمەندانەی کە لە ماڵەوە کار دەکەن، بیرۆکەی داهێنانی نوێیان نییە یاخود کوالێتییان نزمە، لە چاو ئەوانەی هەمیشە لە ئۆفیس کار دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: دکتۆر کریستۆف سیمرۆت، توێژەری سەرەکی ڕوونیکردەوە: " داهێنان لە شوێنی کاردا لە ڕێگەی گفتوگۆی نێوان کارمەندەکان ڕوودەدات، بەڵام ئەم داهێنانە کەمتر دەبن کاتێک کارمەندان لە ماڵەوە کاردەکات".
ئەوەی پێويستە بیزانیت: لە دوای پەتای کۆرۆنا، زۆرێک لە کارمەندەکانی کۆمپانیاکان ئامادە نەبوون، هەموو ڕۆژەکانی هەفتە لە ئۆفیس کار بکەن، بەڵکو هەندێک ڕۆژ لە ماڵەوە کاریاندەکرد، زۆرێک لە خاوەنکارەکان ترسیان هەبوو لەوەی کە کارمەندەکان بیرۆکەی دەهێنانیان نەمێنێت، ئەم توێژینەوەیە پشتراستی کردەوە کە ترسەکەیان ڕاستە.
چی ڕوویدا: 48 هەزار کارمەندی کۆمپانیایەکی گەورەی ئایتی هیندی لە توێژینەوەکەدا بەشداربوون، کە بەشێک لە ماڵەوە و بەشێک لە ئۆفیس کاریان دەکرد، دەرکەوت ئەو بەشەی لە ماڵەوەن داهێنان بەشێکی سەرەکی نییە لە کارەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی