ئازاد بەدران نوێترین بەرهەمی بە ناوی 'نینۆ' بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئازاد بەدران نوێترین بەرهەمی بە ناوی 'نینۆ' بڵاو دەکاتەوە

گرافیکی بەرهەمە نوێیەکەی ئازاد بەدران

ئاڤا نیوز

هونەرمەند، ئازاد بەدران کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەڵێت، نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە، ناوی بەرهەمەکەش ناوناوە نینۆ.

چیرۆکی سەرەکی: ئازاد بەدران، گەنجێکی هونەرمەندە و خەڵکی باکووری کوردستانە و بە زازاکی گۆرانی دەڵێت، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکان کە هەم دەنگخۆشە و هەم موزیکژەنێکی باشە و ئامێری گیتار دەژەنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نینۆ، ناوی نوێترین بەرهەمی ئازاد بەدرانە، خۆی لە گۆرانییەکەدا گیتار دەژەنێت و هەر خۆشی ئاوازی گۆرانییەکەی داناوە و تەنانەت هەر خۆی کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ بەرهەمەکە کردووە.

زانیاریی زیاتر: تێکستی گۆرانی نینۆ، عەبدولڕەحمان بوکون نوسیویەتی و میکس و ماسترینگی گۆرانییەکەش محەممەد بیکاڵپ کردوویەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ