
زیادکردنی سەوزایی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد و ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارەکە دەچێندرێن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن.
وێنە گەورەکە: پشتێنەی سەوزایی بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی دادەنرێت، بە تایبەت بۆ ئەو شارانەی ڕووبەرەکەیان تەختە و بە پانتاییەکی زۆری دەشتایی دەورە دراون، یان دیاردەی خۆڵبارین دەیانگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە لە دەوروبەری بەحرکە و شەقامی 150 مەتری دەستی پێکرد کە دوو پارچە زەوییان بۆ دەستنیشانکراوە، یەکێکیان زیاتر لە هەزار و هەشت دۆنم دەبێت، هەروەها شوێنەکانی دیکە بەپێی پێکهاتەی خاکەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، تاوەکو بزانین بۆ چاندنی چ جۆرە دارێک گونجاوە.
ئیستا کۆمپانیای جێبەجێکار خەریکی ئامادەکردنی زەوییەکەیە بۆ ئەوەی دارەکانی تێدا بچێندرێت، هەروها پرۆژەیەکی دوور مەودایە و کاتی زۆری دەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکە لە دەورووبەری شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا داری زەیتوون دەچێندرێت و هەڵسەنگان بۆ کۆمەڵیک داری دیکە دەکرێت تاوەکو هاوردەی کوردستان بەکاربهێنرین.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ڕووسیا لەسەر سیستمێکی سیاسیی گشتگیر بۆ سووریا هاوڕان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەک لە ئامێدی بە "فێڵ" لە بانکی ئەهلیی عێراقی مووچەکەی دەدزرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لەكاتی دانانی سۆلارپاوەر پێویستە ڕەچاوی چی بکرێت؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە