ئاڤا نیوز
بەهۆی وشکەساڵی و کەمئاوییەوە پارکی ئازادی سلێمانی ژمارەیەک بیری ئاوی وشکبووە و ئەوەش کاریگەریی کردووەتە سەر ئاودانی دارەکانی ئەو پارکە بەشێک لە چیمەنەکەی بە تەواوی وشکبووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرزی پلەکانی گەرما و کەمبارانی ئەمساڵ، کاریگەریی کردووەتە سەر وشکبوونی 10 بیری ئاو لە پارکی ئازادی، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی گرفت بۆ ئاودانی باخەکە و ئێستا لە ڕێگەی تانکەرەوە ئاوی بۆ دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی سلێمانی بە ئاڤای گوتووە: پارکەکە 11 بیری هەیە، ئێستا تەنیا یەک بیر ماوە و 10 یان وشکبوون، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ئاودێری پارکەکە کردووە و ناچارین بە تانکەر ئاوی بۆ دابین بکەین.
بەرێوبەری ئەندازەی پارکەکان باسی لەوەشکرد، وشکبوونی ئەو بیرانە کاریگەریی هەبووە لەسەر وشکبوونی بەشێک لە چیمەنەکانی ناو پارکەکە، ئەوەی ئێستا پێمان دەکرێت ئەوەیە نەمامە بچووکەکان و فریزی باخەکە لە فەوتان ڕزگار بکەین.
زانیاریی زیاتر: گرێبەستی تانکەرەکان لە 23ـی ئەم مانگەوە کۆتایی هاتبوو، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی جارێکی دیکە ڕەزامەندییان لەسەر گرێبەستەکان داوەتەوە و بڕیار لە چەند ڕۆژی داهاتووەوە دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان ئاو بە پارکەکە بگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیكی تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و نەشتەرگەریی بەپەلەی بۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە