نووری مالیكی تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و نەشتەرگەریی بەپەلەی بۆ دەكرێت

شەیری بکە لە:
نووری مالیكی تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و نەشتەرگەریی بەپەلەی بۆ دەكرێت

نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

ئاڤا نیوز

نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەهۆی تێکچوونی تەندروستی دڵیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی بەغدا کرا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئیبن بەیتار لە ناوجەرگەی شاری بەغدا ئاشكرای دەكات، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە، نووری مالیكی دۆخی تەندروستی بە تەواوی تێكچووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، دەستبەجێ داخڵی هۆڵی نەشتەرگەری كراوە و نەشتەرگەریی دڵ (كردنەوەی سینگ)ـی بۆ دەكرێت.

لێدوانی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند: مالکی بەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئیبن بەیتار شاری بەغدا چەند پشکنینێکی پزیشکیی بۆ کراوە.

لە بەیاننامەکەدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالکی ڕوونیکردەوە، ئەم پشکنینانە لە چوارچێوەی ئاسایی و خولیدا بووە کە پزیشک بۆی دیاریکردووە.

لەلایەکی دیکەوە: تێكچوونی دۆخی تەندروستی نوری مالیكی لەكاتێكدایە ماوەی هەفتەیەكە ناكۆكی لەنێوان ئەو سەركردە و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دروستبووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ