ئاڤا نیوز
لە هەولێر پیاوێکی بە تەمەن زیاتر لە 45 ساڵە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابی هەیە و ئامادە نیە بیفرۆشێت.
چیرۆکی سەرەکی: قادر عەوڵا کە تەمەنی 86 ساڵە، لە ساڵی 1980 ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتای جۆری پیکابی سفر کیلۆمەتری لە کۆمپانیا دەرهێنا و تاوەکو ئێستا لەلای خۆیەتی، وەکو چاوی خۆی خۆشی دەوێت و دەیپارێزێت، وەک خۆی دەڵێت، پیکابەکەی بە قەد پیکابێکی ئێستا تاقەت و توانای هەیە و کەشخەیە. لە کاتی خۆی پێی دەوترا تۆیۆتای جووتیاران یان فەلاحی.
زانیاریی پەیامنێر: قادر عەوڵا، خاوەنی پیکابەکە بە عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیا دەڵێت، "بە هەموو تەمەنم ئەو پیکابەم خێرا لێ نەخوڕیوە و گێچی خێراییەکە لە 90 تێپەڕی نەکردووە، هەروەها لە ژیانیشم سەرپێچیم پێ نەکردووە، کەچی تەواوی عێراق پێی گەڕاوم، تەنانەت کرێ و باریشم پیی کردووە".
دەشڵێت، ئەم پیکابە مشتەرییەکی زۆری هەیە، "هەر کە بە ڕێگاوبان دا دەڕۆم، خەڵک هەمووی سەیری دەکات، لەبەرئەوەی یادگاری کۆنیان بیر دێتەوە و ڕایدەگرن و داوا دەکەن پێیان بفرۆشم، بەڵام من نایفرۆشم، چونکە سەرچاوەی ڕزقم بووە و ڕێزی زۆر بۆ ماندووبوونی دەگرم".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزیەک لە شارەزوور ڕووی دا
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لەكاتی دانانی سۆلارپاوەر پێویستە ڕەچاوی چی بکرێت؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئاماری نوێ؛ ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ 10.8% دابەزیووە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزیەک لە شارەزوور ڕووی دا
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات