ئاماری نوێ؛ ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ 10.8% دابەزیووە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش

خێزانێک کە لە شوێنی فڕێدانی خاشاک کەلوپەل کۆدەکەنەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕاپۆرتی تایبەت بە هەژاریی "فرەڕەهەندی" بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ساڵی 2018 ڕێژەی هەژاری فرەڕەهەند 11.4% بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە بۆ 10.8% دابەزیووە، ئاشکراشی دەکات کە بێبەشبوون لە خوێندن دیارترین ڕواڵەتی هەژارییە لە عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش باشترین پێوەرەکانیان بۆ دابەزاندنی هەژاری جێبەجێ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ساڵی 2022 ڕێژەی هەژاری (لەسەر بنەمای داهاتی تاکە کەس و خێزان) لە وڵاتدا 24% بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە بۆ 17.5% دابەزیووە، بەمەبەستی زیاتر دابەزاندنی ئەو ڕێژەیەش وەزارەتەکە ستراتیژییەکی پێنج ساڵەی ڕاگەیاندووە و دەیەوێت لەو ماوەیەدا ڕێژەکە بگەیێنێتە 10%.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لەمیانی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، "ڕێژەی هەژاری لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە لە ساڵی 2018دا 11.4% دابەزیووە بۆ 10.8% لە ساڵی 2024دا، ئێمە پشتیووانی بەرنامەی هەمەجۆر و فراوان دەکەین بۆ زیاتر دابەزاندنی ئەو ڕێژەیە، هاوکات بۆ یەکەمجاریش کار لەسەر ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تایبەت بە هەژاری لەنێوان ژنان و منداڵان دەکەین، کە بوارەکانی تەندروستی، زانستی و زۆر بواری دیکەی تایبەت بەم دوو توێژە لە خۆدەگرێت".
ژمارەکان وادەڵێن: ڕێژەی هەژاری بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە:
-ڕێژەی هەژاری ساڵی 1995 - 75% بووە.
-ڕێژەی هەژاری ساڵی 2007 - 22.9% بووە.
-ڕێژەی هەژاری ساڵی 2012- 18.9% بووە.
-ڕێژەی هەژاری ساڵی 2018 - 20.1% بووە.
-ڕێژەی هەژاری ساڵی 2024 - 17.5% بووە.
پێوەرە سەرەکییەکانی ڕاپۆرتەکە:
-بژێویی ژیان.
-خوێندنی باش.
-تەندروستیی باش و خۆشگوزەرانی.
دیارترین ڕواڵەتەکانی هەژاری لە عێراق بەگوێرەی پێوەرە جیهانییەکان:
-بێبەشبوون لە خوێندن 61%.
-بێبەشبوون لە تەندروستی 33.1%.
-بێبەشبوون لە داهات (ناوخۆیی) 18.9%.
-بێبەشبوون لە خزمەتگوزاتگوزارییەکان بەگشتی 6%.
ئەو پارێزگایانەی باشترین پێوەرەکانیان بۆ دابەزاندنی هەژاری جێبەجێ کردووە:
-پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
-بەغدا و کەرکووک
ئەو پارێزگایانەی ڕێژەی هەژاری فرەڕەهەند تیایاندا بەرزە:
-موسەننا لە باشووری عێراق.
-پارێزگا ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە