فایلی خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی بنتیکای دهۆک چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی دانیشتووانی گەڕەکی بنتیکا لە شاری دهۆک سکاڵایان لە بۆنی ناخۆشی ئاوی قوڕسی گەڕەکەکەیان هەبوو، پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بە گوژمەی نزیکەی 80 ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەستی پێکرد.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەک لەمەوبەر، دانیشتووانی گەڕەکی بنتیکا لە شاری دهۆک لەڕێگەی ئاڤاوە نیگەرانیی خۆیان گەیاندبوو و داوایان کردبوو کە بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە بکرێت کە بووەتە هۆی هەراسانکردنیان. دوای بەدواداچوونەکەش، لایەنی پەیوەندیدار بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی دا.

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار هەڤاڵ عزەددین، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، بە ئاڤای ڕایگەیاند، کارکردن دەستی پێکردووە بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێکی ژێرزەوی بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاوە. ئەو پرۆژەیە بە گوژمەی نزیکەی 80 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و بە تەواوبوونی، کۆتایی بە کێشەی بۆنە ناخۆشەکە و بڵاوبوونەوەی ئاوە پیسەکە لە گەڕەکەکەدا دێت و چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ دانیشتووانەکەی دابین دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ