لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت

شەیری بکە لە:

 ئاڤا نیوز


یەكێک لە چێشتخانەکانی هەولێر، گۆشتی وشترمڕی بۆ ئەو کەسانە دەستبەر کردووە کە سەردانیان دەکەن و خواستێکی زۆریشی لەسەرە.

چیرۆکی سەرەکی: خاوەنی ئەو خواردنگەیە باسی لەوەکردووە لەبەر ئەوەی گۆشتی وشترمڕ هیچ چەورییەکی نییە، خواستێکی زۆری هاووڵاتییانی لەسەر و هەندێک کەس بە تایبەت بۆ خواردنی ئەو گۆشتە سەردانی دەکەن. 

زانیاریی زیاتر: مانگانە نزیکە 15 وشترمڕ لەو خواردنگە دەکوژرێتەوە کە هەموویان لە بەسڕە و بەغداوە هاوردە دەکرێن. کە نەرخی یەک دانەیان دەگاتە یەک ملیۆن دینار و کیلۆی بە 35 هەزار دینارە. 

ئەمەش بزانە: بەهۆی ئەوەی ناوەوەی ئەو گۆشتە خوێنی تێدا دەمێنێت هەموو کەسی ناتوانێت بیخوات، بەشی زۆری ئەو کەسانەی لە هەولێر داوای دەکەن خەڵکی بە ڕەگەز عەرەبن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: