
وێنەی ئەو شەش گەنجەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شەش گەنجی کورد لە لیبیا ژیانیان لە مەترسیدایە، ئاڤا دەست بە هەوڵەکانی دەکات بۆ ئازادکردنی ئەو گەنجانە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە بابەتەکە دێنێتە سەر هێڵ.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا بە ڕێگای نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، بەڵام لەو وڵاتە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدانیش دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج گەنجی خەڵکی چوارقوڕنە و گەنجێکی دۆڵی شاورێ لە سنووری قەزای ڕانیە، ڕۆژی دووشەممە 8-7-2025 لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو عەممانی ئوردن بەڕيکەوتوون، لەوێشەوە چوونەتە بەنغازی لە لیبیا، دووشەممەی ڕابردوو 21-7-2025 ویستویانە لە بەنغازییەوە بڕۆنە تەرابلووس، بەڵام هەر لە بەنغازی دەستگیر کراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو شەش گەنجە کەوتوونەتە بەندیخانەیەک کە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە، لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوو دووجار لەڕێگەی وەتسئاپی کەسێکی نێو بەندیخانەکەوە نامەی دەنگیان بۆ خێزانەکانیان ناردووە و باسی خراپی دۆخی خۆیان دەکەن، جارێک بە 40 دۆلار و جارێک 25 دۆلاریان بۆ ئەو نامە دەنگیانە لێ وەرگیراوە، بەگوێرەی نامە دەنگییەکان ئەو گەنجانە لە دۆخێکی سەختی مرۆییدان، تەنانەت پییان گوتراوە "ئێوە لە عێراق هاتوون و دەبێت دەرزیتان لێ بدرێت".
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا میدیا گفتوگۆی لەگەڵ خێزانی ئەو شەش گەنجە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق کردووە.
سوهەیل مەحموود، برای یەکێک لەو گەنجانە بە ئاڤای گوت: گەنجەکانمان لە بارودۆخێکی سەختدان و داوای بە هاناوەچوون لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، خێزانەکانمان کەوتوونەتە نیگەرانی و دڵەڕاوکێیەکی قووڵەوە و هیچمان لەدەست نایەت بۆ ئەو گەنجانەی بکەین.
ئاڤا پەیوەندیی بە سەلیم پاشا، ڕاوێژکاری پێشکەوتووی فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و تەواوی زانیارییەکانی پێگەیاند، ناوبراو بە ئاڤای گوت: ڕاستەوخۆ هەوڵەکانمان بۆ دۆزینەوە ئەو گەنجانە دەستپێکردووە و هەوڵ دەدەین بە زووترین کات ئازاد بکرێن و بگەڕێنرینەوە نیو خێزان و کەسوکاریان.
ئاڤا داواکاریی بنەماڵەی ئەو شەش گەنجەی بە زمانی عەرەبی گەیاندە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق، ڤیان سەبری بە ئاڤای ڕاگەیاند: داواکارییەکەیان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەم، تاوەکو کار بۆ دۆزینەوە و گەڕانەوەی ئەو گەنجانە بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا ناوی سیانی، پاسپۆرت و وێنە، تەنانەت ئەو ژمارەیەی لە بەندیخانەکەوە تەلەفۆنیان بۆ کوردستان کردووە، داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ناوی ئەو گەنجانەش بڵاودەکاتەوە:
1- فەرهەنگ بەختیار ڕەسووڵ
2- سەرهەنگ ساڵح مستەفا
3- سەیوان مەحموود مەحموود
4- ڕامیار سەباح محەممەد
5- ئیبراهیم حەمەد ساڵح
6- ئەحمەد مەولوود مستەفا
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا چاکسازی لە لیستی مامۆستایانی گرێبەست دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق دەرگای گواستنەوەی کاتی بۆ فەرمانبەرانی گومرگ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەكاتی دانانی سۆلارپاوەر پێویستە ڕەچاوی چی بکرێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
كوردستان هەنگاوێكی گرنگ لە ڕووی بەدیجیتاڵكردنەوە دەچێتە پێشەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا چاکسازی لە لیستی مامۆستایانی گرێبەست دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق دەرگای گواستنەوەی کاتی بۆ فەرمانبەرانی گومرگ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت