
دیمەنی چەند جۆرێکی میوە
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی خۆراکی هەڵسەنگاندن بۆ چەند میوەیەک دەکات، باشترین و خراپترین بۆ دەستپێکردنی ڕۆژ ئاشکرای دەکات، هۆشداریش دەدات هەندێک میوە شەکریان زۆرە و باشترین بژاردەکانی بۆ نانی بەیانی تەندروست دەستنیشان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نیکۆلا لودلام ڕاین، پسپۆڕی خۆراکی لە بەریتانیا لە کتێبی "چۆن خۆراکی زۆر پرۆسێس کراو نەخۆیت'' لیستی باشترین میوەکانی بڵاوکردەوە کە بە بەردەوامی بخورێت، ئەو میوانەی دەستنیشانکرد کە پێویستە زیاتر بە "شیرینی" هەژمار بکرێن بەهۆی بەرزی ڕێژەی شەکری سروشتییان.
شووتی، بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی وەک خراپترین میوە ڕیزبەند کراوە بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکەت، ڕێژەیەکی بەرزی ئاوی تێدایە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، بەڵام لە ڕیزبەندی یەکەمدایە بۆ خراپترین میوەکان.
ئەنەناس، لە ڕیزبەندی دووەمدایە، هەرچەندە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و برۆمیلینی تێدایە کە ئەنزیمێکە ڕەنگە یارمەتی هەرسکردن بدات و هەوکردن کەم بکاتەوە، بەڵام ڕێژەییەکی زۆری شەکری سروشتیی تێدایە.
مۆز و ترێ، لە پلەی سێیەمدان، سەرەڕای ئەوەی هەڵبژاردەیەکی بەناوبانگی نانی بەیانییە لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی شەکرەکەی لەم لیستەدا دەستنیشان کراون.
پرتەقاڵ، هەرمێ و کێوی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی پێشنیاز کراون بۆ ئەوەی بەیانیان بخۆرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیكی تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و نەشتەرگەریی بەپەلەی بۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە کڕینی دەرمان بە ئۆنلاین دەدات