
دیمەنێک لە شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوەکەی کوت ڕێکارەکانی سەلامەتی و بەرگریی شارستانی لە عێراق تووندکراونەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا 700 پرۆژەی بازرگانی و دووکان لە بەغدای پایتەخت داخران.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی پێنج نهۆمی کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، لەسەر ئەم ڕووداوەش سوودانی سێ بڕیاری دەرکرد، یەکێک لەوانیش جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی سەلامەتیی بەرگریی شارستانی بوو لە سەرانسەری وڵاتدا.
لێدوانی فەرمی: حوسێن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، هەزار و 300 پرۆژەی بازرگانی و دووکان لە بەغدا تۆمارکراون کە مەرجەکانی سەلامەتییان تێدانەبووە، بۆیەش 15 ڕۆژ مۆڵەتیان پێدراوە تا مەرجەکانی بەرگریی شارستانی جێبەجێ بکەن.
ئاماژەی بەوەش داوە، بڕیاری داخستنی شوێنەکان تەنیا بە بڕیاری پارێزگار دەبێت، بۆیەش لەسەر بڕیاری پارێزگاری بەغدا 700 شوێن لە پڕۆژەی بازرگانی و دووکان داخراون، بەهۆی ئەوەی ڕێکارەکانی بەرگریی شارستانی و سەلامەتییان جێبەجێنەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی گشتی و بەرگریی شارستانی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ پارێزگارەکان و وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئەنجامداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
شەش گەنجی کورد لە لیبیا ژیانیان لە مەترسیدایە
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی سوودانیی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن: ئێستا کاتی کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەت نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی ڕۆژئاوای کوردستان کارێکی جیاواز ئەنجام دەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە کڕینی دەرمان بە ئۆنلاین دەدات