واشنتن: ئێستا کاتی کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەت نییە

شەیری بکە لە:
واشنتن: ئێستا کاتی کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەت نییە

دوو هاووڵاتی ئاڵای ئیسرائیل و فەڵەستینیان بەرز کردووەتەوە

ئاڤا نیوز

ئەمریکا لەبارەی کۆنفرانسی تایبەت بە چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل هەڵوێست وەردەگرێت و دەڵێت: لە کاتی خۆیدا نییە و هەوڵەکانی ئاشتی تێکدەدات.

چیڕۆکی سەرەکی: کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ڕێگە چارەی ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل بە هاوسەرۆکایەتی فەرەنسا و سعودییە لە نیویۆرک دەستی پێکرد، هاوکات ئەمریکا بایکۆتی کۆنفرانسەکەی کردووە.

لێدوانی فەرمی: تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک میوانداری کۆنفرانسێکی بێ بەرهەم و ناکات سەبارەت بە پرسی چارەسەری دوو دەوڵەت، ئەم کۆنفرانسە لە کارێکی بانگەشەیی زیاتر هیچی دیکە نییە کە لە ناوەڕاستی هەوڵە دیپلۆماسییە هەستیارەکاندا دێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان.

 ئەم کۆنفرانسە لە بری ئەوەی ئاشتیی بەرەو پێشەوە ببات شەڕەکە درێژدەکاتەوە، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتیی تێکدەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ