وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل: بەوپەڕی هێزەوە بڕۆن و کۆتایی بە حەماس بێنن

شەیری بکە لە:
وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل: بەوپەڕی هێزەوە بڕۆن و کۆتایی بە حەماس بێنن

ئیتمان بین گڤێر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵ 14ـی ئیسرائیلی باسی لە دۆخی غەززە  و شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل و کرد و ڕایگەیاند، ئیتر بەسە بڕۆن بەوپەڕی هێزەوە هێرش بەرن و کۆتاییان پێ بێنن.

وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس نزیک دەبێتەوە لە سێ ساڵ و تاوەکو ئێستا نزیکەی 60 هەزار کەس بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکان و بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون. هاوکات لە ئیسرائیلیش بەپێی ئەو داتایانەی بەردەستن زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانی فەرمی: ئیتمان بین گڤێر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل بە کەناڵی 14 ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، ئیتر بەسە، نە هیوا و نە دانوستان تەواو، بەوپەڕی هێزەوە لەگەڵ تووندترین گوشار دەستپێبکەن و ئەوان لە کونجێک کۆکەنەوە و کۆتاییان پێبێنن تا کۆتایی بە شەڕ دێت.

ئەمەش بزانە: ئێستا غەززە بە دۆخێکی سەختی مرۆییدا تێدەپەڕێت و بەمدواییانە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری بە دامەزراندنی ناوەندێکی هاوکاری دا لە ‌غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ