بەهۆی گەرما لە زۆرینەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەمڕۆ کراوەتە پشوو
- ژینگە
- 27 تەممووز

دۆخی خەڵك بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە عێراق کردووە، زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور ئەمڕۆ یەکشەممەیان کردە پشووی فەرمی. هاوکات، چەند پارێزگایەکی دیکە بڕیاریان دا دەوامی فەرمی کەم بکەنەوە وەک ڕێکارێک بۆ خۆپارێزی لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە نیوە کوڵان. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پارێزگا ڕێکاری خۆپارێزییان گرتووەتەبەر و بڕیاریان داوە ئەمڕۆ بکرێتە پشوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی بەیاننامە فەرمییەکان، هەریەک لە پارێزگاکانی کەربەلا، دیوانیە، واست، بەسرە، زیقار، موسەننا و میسان ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی تەمموز، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانیاندا پشووی فەرمییە. هۆکاری بڕیارەکەش بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و تێپەڕاندنی ئاستە ئاساییەکان دەگەڕێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: چەند پارێزگایەک ڕێکاری جیاوازیان گرتووەتەبەر بە کەم کردنەوەی کاتەکانی دەوام، لەوانە پارێزگای پارێزگای دیالە، پارێزگای سەڵاحەدین و پارێزگای بابل.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێکارانە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی فەرمانبەران و هاوڵاتییان گیراونەتەبەر، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پلەکانی گەرما لە هەندێک شوێنی ناوچەکانی خوارووی عێراق بەم شێوەیە:
-فڕۆکەخانەی بەسڕە: 52.2 پلەی سیلیزی.
-شاری حوسێن لە بەسڕە: 50.9 پلەی سیلیزی.
-ناسڕیە: 50.6 پلەی سیلیزی.
-مووسڵ: 50.4 پلەی سیلیزی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
واشنتن: ئێستا کاتی کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەت نییە
- ژینگە
- 58 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
58 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی ڕۆژئاوای کوردستان کارێکی جیاواز ئەنجام دەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 58 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی و بێئاویی 'پارکی ئازادی'ـیان خنكاندووه