سعوودیە: زۆرینەی وڵاتان ئارەزووی دانپێدانانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

جان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا - فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی سعوودیە، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی غەززە دەکات و دەڵیت، زۆرینەی وڵاتان ئارەزووی دانپێدانانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لە پەراوێزی کۆنفرانسی "چارەسەری دوو دەوڵەتی" کە سعوودیە و فەرەنسا لە نیویۆرک بە هاوبەشی سەرۆکایەتیی کۆنفرانسەکە دەکەن. وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەیدا پێشوازییان لە نووسراوەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کرد، سەبارەت بە نیازى وڵاتەکەی بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین و بە "هەنگاوێکی مێژوویی" وەسفی کرد.
لێدوانی فەرمی: فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ململانێی فەڵەستینی-ئیسرائیلی بهێنرێت و دەوڵەتی فەڵەستین بەرجەستە بکرێت، هەروەها ئاشتییەک بچەسپێنرێت کە سەروەری و ئاسایشی گەلانی ناوچەکە بپارێزێت.
شازادە فەیسەڵ ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگۆیان لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی و ئاسیایی کردووە بۆ هاندانیان تا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن، ڕوونیشی کردەوە کە زۆرینەی وڵاتان ئارەزووی دانپێدانانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: جان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، گەلی فەڵەستین مافێکی ڕەوایان هەیە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان بن و ئەمەش لەگەڵ ئاسایشی ئیسرائیلدا یەکدەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 چرکە لەمەوپێش
ترەمپ: ناوەندی خۆراک لە کەرتی غەززە دادەمەزرێنین
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران هۆشدارییەکی تووند بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدات
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوو سایدکردنی گەڕەکی ژینی هەولێر دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
شەش گەنجی کورد لە لیبیا ژیانیان لە مەترسیدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی ڕۆژئاوای کوردستان کارێکی جیاواز ئەنجام دەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 29 چرکە لەمەوپێش
ترەمپ: ناوەندی خۆراک لە کەرتی غەززە دادەمەزرێنین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران هۆشدارییەکی تووند بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدات
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوو سایدکردنی گەڕەکی ژینی هەولێر دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
شەش گەنجی کورد لە لیبیا ژیانیان لە مەترسیدایە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی سوودانیی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان