ترەمپ: ناوەندی خۆراک لە کەرتی غەززە دادەمەزرێنین

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ناوەندی خۆراک لە کەرتی غەززە دادەمەزرێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

سەبارەت بە دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی یارمەتیی مرۆیی دەخاتەگەڕ و ئاشکرای دەکات ناوەندێکی خۆراک لە غەززە دادەمەزرێنێت.

وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەو گەمارۆ سەختەی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، دۆخی مرۆیی ئەو کەرتە بە تەواوی تێکچووە و چەندین کەس بەهۆی برسییەتی تووندەوە گیانیان لەدەستداوە، ئێستا بەهۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە ئیسرائیل ناچاربووە ڕێگە بە تێپەڕبوونی هەندێک هاوکاری مرۆیی بدات.

کاریگەری و لێکەوتەکان: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی غەززەوە وتی: هیچ برسیەتییەک لە فەڵەستین نییە، لەبەرامبەر ئەمەشدا ترەمپ وتی، "بە پشتبەستن بەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تەلەفزیۆنەکاندا نیشان دراون، دەڵێم نەخێر، چونکە ئەو منداڵانە زۆر برسی دەردەکەون''.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززەیە، ئیسرائیل دەتوانێت زیاتر هەنگاو بنێت بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ترەمپ ئاشکرایکرد، "ناوەندی خۆراک دادەمەزرێنین"، بەبێ سیاج و سنوور بۆ ئاسانکاری و چوونە ژوورەوە و  لەگەڵ وڵاتانی دیکە کاردەکات بۆ ئەوەی هاوکاری مرۆیی زیاتر پێشکەش بە خەڵکی غەززە بکات، لەوانەش خۆراک و پێداویستی تەندروستیی

زانیاریی زیاتر: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ناوەندەکانی خۆراک "بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ