
وێنەی گەنجێک کە بەهۆی گەرمای بە تینەوە بە ئاو خۆی فێنک دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێکی گەرما زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە و 13 پارێزگا پلەی گەرمای 50 پلەی سیلیزی و زیاتریان تۆمارکردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەسرە بە تۆمارکردنی 52 پلە گەرمترین شاری عێراق و جیهان بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی تەمموزی 2025، بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە جگە لە بەسرە، چەندین پارێزگای دیکە پلەی گەرمایان لە 50 پلە نزیک بووەتەوە یان تێیانپەڕاندووە، لەوانە بەغدا، کەرکووک، سەڵاحەددین، کەربەلا، واست، دیوانیە، میسان و زیقار کە 51 پلەیان تۆمارکردووە، لە کاتێکدا دیالە، بابل، نەجەف و موسەننا 50 پلەیان تۆمارکردووە.
لەهەمان کاتدا: پلەی گەرمای هەستپێکراو (کە مرۆڤ هەستی پێدەکات) لە بەسرە گەیشتووەتە 53 پلە، لەکاتێکدا لە بەغدا، کەرکووک، سەڵاحەددین، کەربەلا، واست، دیوانیە، میسان و زیقار 52 پلە بووە.
دەستەکە ڕوونیشی کردووەتەوە کە "پلەی گەرمای هەستپێکراو" لەڕێگەی هاوکێشەیەکی ماتماتیکییەوە هەژمار دەکرێت کە پشت بە پلەی گەرمای تۆمارکراو و ڕێژەی شێ دەبەستێت. هەرچەندە ڕێژەی شێ بەرزتر بێت، هەستکردن بە گەرما زیاتر دەبێت، بۆیە لە هەندێک ناوچە پلەی گەرمای هەستپێکراو لە پلەی تۆمارکراو بەرزترە.
لە کۆتاییدا، دەستەی کەشناسی هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیان و ئامۆژگاری کردوون بە خۆبەدوورگرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر و کارنەکردن لە دەرەوە لە کاتەکانی گەرمای بەتیندا (نیوەڕۆیان)، چونکە مەترسیی بورانەوەی هەیە. هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو کردووەتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی شلەی لەدەستچووی جەستە و داوایکردووە هاووڵاتیان لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: نیگەرانین لە ڕۆڵی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق
- تەندروستی
- 26 خولەک لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: ڤیتامین دی نەخۆشیی درێژخایەنی جگەر چارەسەر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەكاتی دانانی سۆلارپاوەر پێویستە ڕەچاوی چی بکرێت؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی و بێئاویی 'پارکی ئازادی'ـیان خنكاندووه