
پۆستەری فیلمەکە
ئاڤا نیوز
پۆستەری فیلمی کفن، کە یەکەم فیلمی کوردییە لە ژانری ترسناک بڵاو دەکرێتەوە، بڕیارە ناوەڕاستی کۆتایی ئەم مانگە لە سەرجەم سینەماکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نمایش بکرێت.
وێنە گەورەکە: فیلمی کفن بەرهەمی هاوبەشی مێترۆنۆم پرۆدەکشن و ئاڤا میدیایە، لە بەرهەمهێنانی باهۆز نەسرەدینە و سرووشت عەبەڕەش کاری دەرەهێنانی بۆ کردووە، هەروەها لە نواندنی ئەستێرەکانی کوردستان (نزار سەلامی، چریکە عەبەڕەش، سازگار و کارۆ سەوز) و چەندین ئەکتەری دیکەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فیلمەکە لە 22-08-2024 لە سەرجەم سینەماکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نمایش دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کفن گێڕانەوەیەکی ڕاستەقینەی ناو کۆمەڵگەیە، کە سەدان چیرۆکی ترسناک لەخۆدەگرێت، نووشتە و جادوو کە وای کردووە شیرازەی زۆربەی خێزانە کوردییەکان تێکبدات و لەڕووی دەروونییەوە کاریان تێبکات.
زانیاریی زیاتر: چیرۆکی کفن چیرۆکێکە لە کێشە ڕاستییەکانی ناو کۆمەڵگەوە لە دایک بووە، ئەو چیرۆکە ناشرینانەی کە مامۆستا ئاینییەکان و دکتۆرە دەروونییەکانیش پێمان دەڵێن دووربکەونەوە لەم بابەتانە، چونکە هەم تاوانێکی گەورەیە لای خودا و هەم کاریگەریی دەروونی ڕاستەخۆ لەسەر مرۆڤ دروست دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی