
چێدێما ئادێچینا - وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
هەڵبژاردنی شاجوانی ئەفریقای باشوور مشتومڕ بە دوای خۆیدا دەهێنێت، بەهۆی ئەوەی رەچەڵەکی نەیجیرییە.
وێنە گەورەکە: لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی ئەفریقای باشوور، چێدێما ئادێچینای تەمەن 23 ساڵ هەڵبژێردرا، مەراسیمەکە مشتومڕێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا کە ئایا چیدێما هاوڵاتییەکی ئەفریقای باشوورە یاخوود نا.
گۆشەیەکی دیکە: ئەو بابەتانەی بوونەتە هۆکاری ئەوەی ڕووبەڕوی ڕەخنە ببێتەوە ئەوەیە کە چێدێما باوکی خەڵکی نەیجیریایە و دایکی خەڵکی ئەفریقای باشوورە و خۆشی لە مۆزەمبیق لەدایکبووە.
لە لایەکی دیکەوە: وەزیری ڕۆشنبیری ئەفریقای باشوور لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: خەڵکی نەیجیریا ناتوانن لە پێشبرکێی ئێمەدا بەشداری بکەن و ببن بە نوێنەری وڵاتەکەمان. لە کاتێکدا خەڵکی وڵاتەکە دروشمی ' بڕۆرەوە بۆ ماڵەوە' یان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: چێدێما دەڵێت: من ڕەخنەکان قبووڵ دەکەم و هەوڵدەدەم بە شانازییەوە نوێنەرایەتی وڵاتەکەم بکەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی