لە هەورامان لە بری چەرم، ئەندامی نێرینەی گا بۆ کڵاش بەکاردێت
- ببینە و ببیستە
- 10 کانوونی دووەم
کڵاشی ئەبوبەکری، جۆرێکی تایبەت لە پاپۆشەکانی هەورامانە
ئاڤا دیجیتاڵ
کڵاشی ئەبوبەکری، جۆرێکی تایبەت لە پاپۆشەکانی هەورامانە؛ داهێنانێک بووە کە کڵاشی لە قۆناغێکەوە بردە قۆناغێکی دیکە، هەر ئەوەش نا، ئێستا هەموو وەستاکان کاری پێ دەکەن.
پێشتر کڵاش "شێوە و شێوازێکی نارێکی هەبوو"، بەڵام وەستا ئەبوبکر لە تەوێڵەوە، دووبارە ئەم پاپۆشەی هەورامییەکانی دیزاین کردەوە و ئەو شێوازەی پێ بەخشی کە ئێستا هەیە.
وەستا ئیکرام مستەفای کڵاشچن، لەبارەی کڵاشی ئەبوبەکری دەڵێت: "مێژووی کڵاش کۆنە، دەگەڕێتەوە بۆ 700 تاوەکو 750 ساڵ لەمەوپێش و لە هەورامانی ئەودیوەوە هاتووە".
پێشتر شێوەی کڵاش وانەبووە و پێشەکەی دەردەچوو، لە چەرم دروست دەکرا و قەراغی هەبوو، بە جۆرێک کە شێوەکەی ناڕێک بوو، لەبەرئەوەی بۆ شاخ لەپێ دەکرا، چواردەورەکەی بە چەرم دەگیرا و پێیان دەگوت دواڵ.
وەستا ئەبوبەکر تەوێڵەیی، لە ساڵی 1901 بۆ 1984 ژیاوە، یەکێک بووە لە بەنێوبانگترین کڵاشچنەکانی سەردەمی خۆی، بەهۆی وردی لە پیشەکەیدا شێوەی کڵاشی گۆڕی، بنی کڵاشەکەی لە چوار تیرەوە زیاد کرد بۆ پێنج تیرە و لەبری چەرم، ئەندامی نێرینەی گای بۆ بەهێزی و جوانی کڵاشەکە بەکارهێنا.
فەیروز ئەبوبەکر، کوڕی وەستا ئەبوبەکر لەبارەی داهێنانەکەی باوکییەوە دەڵێت، "باوکم سەرەتای فێربوونی بوو، چەند کڵاشێک دروست دەکات بۆ شێخ، ئەویش دەینێرێت بۆ دۆست و ناسیاوەکانی، شێخ کڵاشەکانی زۆر بەدڵ دەبێت پێی دەڵێت، تۆ لەمەودوا وەستای منیت".
دوای ئەم داهێنانە، شێخ حسامەدین، داوای لێدەکات جووتێک کڵاشی تایبەتی لە ئاوریشم بۆ بچنێت، وەستا ئەبوبەکر ئەوەندە بە جوانی کڵاشەکەی بۆ دروست دەکات، بەڵێنی پێدەدات لە هەموو شوێنێک ناو و نێوبانگی بڵاو بکاتەوە، لەو کاتەشەوە وەستا ئەبوبەکر وەک کڵاشچنێکی کارامە و داهێنەر، ناسرا.
فەیروز ئەبوبەکر، کوڕی وەستا ئەبوبەکر لەبارەی فرۆشیارەکانەوە دەڵێت: "فرۆشیاری هەبوو لە سلێمانی، بەهاران دەهات کڵاشەکانی دەبرد لەوێ مۆرێکی لە ژێرەکەی دەدا، لە مۆرەکە نووسرابوو کڵاشی ئەبوبەکری فرۆشیاری حەمە عەزیز ئاغا بەر حەوزەکەی سلێمانی".
کڵاش، پێڵاوێکی دەسچنی هەورامییەکانە، بەشی سەرەوەی لە دەزویەکی سپی دەچنرێت، ژێرەکەشی لە پەڕۆ دروست دەکرێت و ڕەنگی سپی و سوور و شینی تێدا بە کار دەهێنرێت، بۆ بەستنەوەی تیرەکانیشی بەیەکەوە پێستی ئەندامی نێرینەی گا بەکار دەهێنرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل