فایلی خەڵک؛ ماوەی چوار ڕۆژە کارەکانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی شەمامک ڕاگیراوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئاڤا لەسەر داوای ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەدواداچوونی بۆ ڕاگرتنی کارەکانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ناحیەی شەمامک کرد، بەڕێوەبەری ناحیەکەش جگە لە چارەسەری ئەو گرفتە موژدەیەکیش دەدات بە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە کارەکانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ناحیەی شەمامک بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتمانییەوە ڕاگیراوە و هیچ مامەڵەیەکی خەڵکی ڕایی ناکەن، هەر بۆیە ئەو کەسانەی لەو فەرمانگەیە کاریان هەبووە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە کە دەنگیان بگەیەنن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لێدوانی فەرمی: کاروان عارف، بەڕێوەبەری ئەو ناحیەیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: وەستانی کاری ئەو فەرمانگەیە کاتییە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانیی هەولێر کراوە.
ئێستا تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لەو سنوورە کار دەکەن و پێوەر دەبەستن، بۆ سەلامەتی گیانی تیمە تەکنیکییەکان کارەبا دەکوژێنرێتەوە، دوای چەند ڕۆژێکی تر کاری تیمەکان تەواو دەبێت و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی دەست بە کارکردن دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامک موژدە بە هاووڵاتییان دەدات کە کێشەی کارەبایان بەم زووانە نامێنێت و سەرجەم گرفتەکانیان چارەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
59 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران