
وێنەی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکە
ئاڤا نیوز
پێشبڕکێی وێنەکێشان لە هەولێر بە بەشداریی 200 گەنج بەڕێوەچوو، تیایدا گەنجەکان وێنەی سروشتیان کێشا و لە ڕێگەی ڕەنگەکانەوە جوانییەکانی سروشتیان نیشان دا.
وێنە گەورەکە: ڕێکەوتی06-08-2024 لە شاری هەولێر پێشبڕکێی وێنەکێشان بەڕێوەچوو، لەنێو پێشبڕکێیەکەدا 200 گەنج لە هەردوو ڕەگەز لە تەمەنەکانی نێوان 15 بۆ 35 ساڵیدا بەشداربوون.
لێدوانی فەرمی: ئارام ناسر، ڕێکخەری ئیڤێنتەکە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: گرنگی ئەم پێشبڕکێیە لەوەدایە کە گرنگی بە لایەنی ژینگەیی دەدرێت تیایدا و هانی گەنجان دەدەین ببنە دۆستی ژینگە.
زانیاریی زیاتر: ئارام ناسر باسی لەوەش کرد کە لەسەر پێوەری ئەکادیمی هەڵسەنگاندن دەکرێت لەسەر وێنەکان و 10 کەس دەبنە براوەی پێشەنگەکە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و لاوان گوتی: هونەر هەمیشە پەیامی جوانی گەیاندووە، ئەم گەنجانەی لێرە کۆبوونەتەوە ئەوە نیشان دەدەن ئەو ژینگەیەی ئێمە پیسی دەکەین ئەوان لە ڕێگەی ڕەنگەکانیانەوە جوانییەکانی نیشان دەدەن، گوتیشی بەڵێن دەدەین پێشانگەیەک بکەینەوە بۆ ئەو 10 کەسەی دەبنە براوەی پێشبڕکێکە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی