نەهرۆ ڕواندزی: دەستێک لەنێو حکومەتی عێراق دژی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانە
- کوردستان
- 8 ئاب

کێڵەگەیەکی نەوتی لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی پێکهێنەری حکومەت لەسەر گەڵاڵەکردن و دەرکردنی یاسایەک پەیوەست بە نەوت و غاز لە عێراق، ئاسۆیەکی ڕوون لەبەردەم ئەو یاسایە نییە و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازیش پێی وایە دەرچوواندنی ئەو یاسایە لەم خولە بووەتە مەحاڵ.
بۆچی گرنگە: یاسای نەوت و غاز یەكێكە لەو یاسایانەی کە گرنگییەکی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، دەرکردنی ئەو یاسایە کۆتایی بە زۆرێک لە کێشەکانی پەیوەست بە نەوت و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەهێنێت.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند "پڕۆژەیاسای نەوت و غاز نەگەیشتووەتە پەرلەمان و لە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر نەکراوە".
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا پێکهاتەکان و پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری نەوت و هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە کۆدەنگی لەسەر ڕەشنووسێک، بۆیە بابەتی پەسندکردن و تێپەڕاندنی یاساکە لەو خولە و تەنانەت خولی داهاتووی پەرلەمان مەحاڵ دەبێت و تەنانەت لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانیش پەسند ناکرێت تاوەکو بنێردرێتە پەرلەمان.
هۆکارە زانراوەکان: نەهرۆ ڕواندزی ئاشکرای دەکات کە چەند لایەنێک و دەستێک هەن لەنێو ئەم حکومەتە، دژی ئەوەن ڕێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکرێت وەک دەرچەیەک بۆ ڕێککەوتن لەسەر داڕشتنی ڕەشنووسێک بۆ یاسای نەوت و غاز و پەسندکردنی لە ئەنجوومەنی وەزیران و ڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمان، مەگەر بە گۆڕینی سیستمی سیاسیی لە عێراق یاسایەکی لەو جۆرە دەربکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی شەش بەڵێن بە ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال دەدات
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوا لە وڵاتان دەکات دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا بنێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی شەش بەڵێن بە ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراک درێژکرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کرا