دوای 11 ساڵ لە ڕزگارکردنی شنگال؛ هێشتا زیاتر لە دوو هەزار و 500 کوردی ئێزدی بێسەرشوێنن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

کوردانی ئێزدی دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە هێرشیان کرایە سەر
ئاڤا نیوز
دوای یازدە ساڵ لە جینۆسایدی شنگال لەلایەن داعشەوە، هێشتا دوو هەزار و 554 کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە سێی ئابی 2014، زیاتر لە پێنج هەزار کوردی ئێزدی گیانیان لەدەست دا، زیاتر لە 400 هەزار کەسیش ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، زیاتر لە 100 هەزار کەسیش ئاوارەی وڵاتان بوون، شەش ھەزار و 417 کەسیش ڕفێنران.
لێدوانی فەرمی: حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی، بە ئاڤای گوت: لە کۆی شەش هەزار و 417 ڕفێنراو، سێ هەزار 590 کەسیان ئازاد کراون، هێشتا دوو هەزار و 554 کەسیان ماون و بێسەروشوێنن.
لەلایەکی دیکە: دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن داعشەوە، ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزدی بۆ پاراستنی ژیانیان پەنایان بۆ چیای شنگال نزیکەی (10) ڕۆژ گەمارۆدان، بە هەوڵی هێزەکانی هێزەکانی پێشمەرگە توانرا ڕێڕەوێکی ئارام بۆ دەربازبوونیان دروست بکرێت و گواسترانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێشەوە لەڕێگەی دەروازەی سێمێلکا گەڕێندرانەوە بۆ باشووری کوردستان و لە کەمپی خانکێ لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێ کران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 11 ساڵ لەمەوبەر، لە 13ی تشرینی دووەمی 2015، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی، شنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرد.
ئەمەش بزانە: قەزای شنگال، کە دەکەوێتە دووری نزیکەی 120 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ، لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە. ئەم قەزایە بە یەکێک لە ناوچە جێناکۆکەکان دادەنرێت و شوێنی سەرەکی کوردانی ئێزدییە ووبەری قەزاکە 3,388 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و تا پێش هێرشی داعش لە ساڵی 2014، ژمارەی دانیشتووانەکەی بە زیاتر لە 412 هەزار کەس مەزەندە دەکرا. لە ڕووی پێکهاتەی ئایینییەوە، زۆرینەی دانیشتووانی شنگال پەیڕەوی ئایینی ئێزدی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدان بەندکراو لە سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر چارەسەر وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 ئاب
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایەتی کورد دەنگ لەسەر یاسای زیندانییە سیاسییەکان نەدرا
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدان بەندکراو لە سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر چارەسەر وەردەگرن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دیندار زێباری: تا ئێستاش نزیكەی 300 هەزار ئێزدی ئاوارەن