بەهۆی ناڕەزایەتی کورد دەنگ لەسەر یاسای زیندانییە سیاسییەکان نەدرا

شەیری بکە لە:
بەهۆی ناڕەزایەتی کورد دەنگ لەسەر یاسای زیندانییە سیاسییەکان نەدرا

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ سەرۆکایەتی پەرلەمان

ئاڤا نیوز

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە ڕەشنووسی ئێستای یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەربڕی و لە دانیشتنەکە کشانەوە، دەڵێن؛ ڕەشنووسەکە مافی قوربانیان لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەڵەبجە دەستەبەر ناکات و نایەکسانیی تێدایە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق لەسەر نۆ برگە کۆبووەوە، دیارترینیان دەنگدان بوو لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکانی ژمارە چواری ساڵی 2006، بەڵام ناڕەزایەتیی پەرلەمانتارانی کوردی لێکەوتەوە و  دەنگی لەسەر نەدرا.

لێدوانی فەرمی: د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە هۆڵی پەرلەمان ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان چەندین توێژ هەن کە بە یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی ستەمیان لێدەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی جیاکاری و جیاوازی نێوان قوربانیان، مافی قوربانیان لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە نییە، ئەمەش جێگەی قبووڵکردن نییە.

زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کرد مافی قوربانیانی هەڵەبجە وەک بنەمایەکی بنەڕەتی بخەنە ناو یاساکەوە و وتیشی: "ئەوانە بوونە قوربانی و هێرشی کیمیاوییان کرایە سەر و لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون، بۆیە شایەنی ئەوەن لە خودی یاساکەدا جێگیر بکرێن."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ