بەهۆی نەناردنی خشتەکانی بودجە بۆ پەرلەمان سکاڵا دژی سوودانی و تەیف سامی تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی نەناردنی خشتەکانی بودجە بۆ پەرلەمان سکاڵا دژی سوودانی و تەیف سامی تۆمار دەکرێت

وێنەی سوودانی و تەیف سامی. وێنە؛ ڕاگەیاندنی سوودانی

ئاڤا نیوز

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای کرد، سکاڵای لە ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق دژی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق تۆمار کردووە، ئەوەش بەهۆی دواکەوتنی ناردنی خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ بۆ پەرلەمان لەپێناو دەنگدان لەسەری.

وێنە گەورەکە: هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان، بەڵام تاوەکو ئێستا خشتەکە ڕەوانە نەکراوە بۆ دەنگدان لەسەری.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مەجید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ماوەی زیاتر شەش مانگە حکومەت خشتەکانی بودجەی بۆ پەرلەمان نەناردووە، سەرەڕای ئەوەی ئەمە پابەندبوونێکی یاسایی و دەستوورییە و دووپاتی کردەوە ئەم دواکەوتنە زیانێکی بەرچاوی بە دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەت گەیاندووە و کارەکانی پەکخستووە، داواشی لە حکومەت کرد بە زووترین کات خشتەکان بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان بنێرێت بۆ تاوتوێکردنی و پەسەندکردنی لە پەرلەمان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی کردەوە، دواكەوتنی حکومەت لە ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمانی عێراق تا دەنگی لەسەر بدرێت، پێشێلكارییەکی یاساییە هاوکات پێشبینی ئەوەشی کرد خشتەکانی بودجە بەم زووانە نانێردرێت بۆ پەرلەمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ