ئاڤا ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لە کەورگۆسک زەوییان بۆ دەرچوو

شەیری بکە لە:
ئاڤا ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لە کەورگۆسک زەوییان بۆ دەرچوو

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی - فۆتۆ؛ ئاڤا میدیا (محەممەد شوانی)

ئاڤا نیوز

لە کەورگۆسک نزیکەی هەزار فەرمانبەر زەویی وەرگرت؛ پرۆسەی دابەشکردنی زەویی بەشێوەی ئۆنلاین بوو و تیروپشکەکە لەڕێگەی سیستەمی کۆمپیوتەرییەوە بوو.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئابی 2025، پرۆسەی دابەشکردنی زەویی بۆ فەرمانبەران بەشێوەیەكی فەرمی و تەكنیكی لە ناوچەی کەورگۆسک و چەند شارەوانییەکی دیکەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەستیپێکرد، مەریوان حاكم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر سەرپەرشتی دەكرد.

لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا نزیکەی 48 هەزار فۆرمی وەرگرتنی زەوییان بە دەست گەیشتووە. پرۆسەی دابەشکردنی زەویش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت.

زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا نزیکەی 8 هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆکایەتییەکانی شارەوانیی بەحرکە و قوشتەپە و دارەشەکران زەوییان وەرگرتووە. لە چەند هەفتەی داهاتوودا، لە سنووری ناوچەی کەسنەزان و بنەسڵاوە و شوێنەکانی دیکەش پرۆسەی دابەشکردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران دەست پێ دەکات.

بەستەری ناوەكان كە زەوییان بۆ دەرچووە:

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ