25 کۆچبەر لە کەناراوەکانی یەمەن بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:
25 کۆچبەر لە کەناراوەکانی یەمەن بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە گیانیان لەدەستدا

دیمەنی ژمارەیەک کۆچبەر کە لەڕێگەی ئاوییەوە هەوڵ دەدەن بگەن بە ئەوروپا

ئاڤا نیوز

دوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک کە دەیان کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی پارێزگای ئەبیەن لە باشووری یەمەن، لانیکەم 25 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ڕووداوەکانی ژێرئاوکەوتنی ئەو بەلەمانەی بۆ قاچاخچێتیی کۆچبەران بەکاردەهێنرێن زیادی کردووە، بەتایبەتی لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای یەمەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی وتەی بەرپرسان و سەرچاوە ئەمنییەکان کە قسەیان بۆ ئاژانسی "ڕۆیتەرز" کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3-8-2025، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و بای بەهێزەوە لە کەناراوەکانی قەزای ئەحوەر لە پارێزگای ئەبیەن لەسەر دەریای عەرەب بەلەمەکە وەرگەڕاوە کە دەیان کۆچبەری ئەفریقی تێدابووە و زۆربەیان خەڵکی ئەسیوپیا بوونە.

سێ بەرپرس لە دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگای ئەبیەن ڕایانگەیاند،  تا ئێستا تەرمی 25 کەس لە نێوان کەناراوەکانی شاری زنجبار و شقرە لەسەر دەریای عەرەب دۆزراونەتەوە. ئاماژەیان بەوەشکرد کە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانی دیکە بەردەوامن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ