حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سێ ئامانج لە ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سێ ئامانج لە ئیسرائیل

دیمەنی ئاراستەکردنی مووشەکێک بەرەو ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

بزووتنەوەی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەن (حووسییەکان) ڕایگەیاند کە سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دژی سێ ئامانجی ئیسرائیلی لە ناوچەکانی یافا، عەسقەلان و بەندەری حەیفا ئەنجامداوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای پێکدادنە چەکدارییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 7 تشرینی یەکەمی 2023، حووسییەکان لەوکاتەوە دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە دژی ئیسرائیل کە بە وتەی خۆیان، وەک پشتیوانییەکە بۆ غەززە لە ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگی ئیسرائیلدا.

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ئاشکرای کرد، "هێزی ئاسمانیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هێزە چەکدارەکانی یەمەن سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی جۆریی ئەنجامداوە. دوو لە ئۆپەراسیۆنەکان بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ئامانجی سەربازیی لە ناوچەکانی یافا و عەسقەلانیان کردووەتە ئامانج، ئۆپەراسیۆنی سێیەمیش بەندەری حەیفای کردووەتە ئامانج."

سەریع جەختی لەوەش کردەوە، یەمەن بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە پشتیوانییەکانی تاوەکو هێرشەکان ڕادەگیرێن و گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە هەڵدەگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ