سەدان بەندکراو لە سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر چارەسەر وەردەگرن

شەیری بکە لە:
سەدان بەندکراو لە سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر چارەسەر وەردەگرن

دیمەنی چاکسازی گەورانی سلێمانی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە چاکسازییەکاندا ڕایگەیاند، 'تاوەکو ئێستا 501 کەس چارەسەر کراون'.

وێنە گەورەکە: لە مانگی 1ـی ساڵی 2024ـدا، لە هەر شەش چاکسازییەکەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر دانراوە، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بۆ ئەو بەندکراوانە دەکەن کە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر حوکمدراون.

لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر حوکمدراون، ئێمە لە سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر لە چاکسازییەکان چارەسەریان بۆ دەکەین.

"278 ژن و پیاو و نەوجەوان، کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 60 ساڵە و بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە حوکمدراون، ڕەوانەی سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر کراون."

لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی ئیحسان عەبدولڕەحمان، ئەو کەسانە بۆ ماوەی سێ مانگ دەخرێنە بەر خولەکان، لەلایەن توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ