دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
سلێمانی بەقورسی تووشی کێشەی کەمئاوی بووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بکرێت، حکومەت پلانی هەیە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورە کێشەکە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکات.
لێدوانی فەرمی: ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی دابەزینی 80%ـی سەرچاوەی ئاوی سەرچنار و چەند هۆکارێکی دیکە، ئێستا چوار بۆ پێنج ڕۆژ جارێک ئاو بۆ گەڕەکەکان بەردەدرێت، بەو هۆیەوە کێشەی کەمی ئاو لە سلێمانی سەری هەڵداوە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دوای پاککردنەوەی هێلی دووی ئاوی دووکان، ئاوی زیاتر بۆ هاووڵاتیان بەربدرێت، گەیشتنی ئاو بۆ گەڕەکەکان لە دۆخی جاران نزیک ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاری ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر هێلین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پلان هەیە ئێستا بە تانکەر ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت، بەڵام بۆ کێشەی بنەڕەتی ئاو لە سلێمانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی دیکە هەیە، ئەویش جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی دووکان-سلێمانی سێ کە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دراوە، هاوکات ڕەزامەندی وەزارەتی داراییشی هەیە، "چاوەڕێین پرۆژەکە بدرێتە کۆمپانیایەکی بەتوانا و لێهاتوو تاوەکو کارەکانی دەستپێبکات".
بڕیارە لەم نزیکانە پرۆژەکە دەستپێبکات، بەتەواو بوونی ئەم پرۆژەیە کێشەی کەمی ئاو لە پارێزگای سلێمانی چارەسەر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵی پێشوو بەردی بناغەی گەورەترین پرۆژەی ئاوی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دانا، ماوەیەک پێش ئێستا بەشی یەکەمی پرۆژەکە تەواو بوو و ئاو گەیشتە ژمارەیەکی زۆر گەڕەکی شاری هەولێر، بە تەواوبوونی قۆناغەکانی دیکەی پرۆژەکە، کێشەی کەمئاوی هەولێر بۆ ماوەی 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 19 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری و مەترسییەکی زۆر گەورە !
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەرمین قادر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەرمین قادر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات